پلانی زمانی کوردی و هەنگاوی پاراستنی قوتابی ومامۆستابەیەکەوە پرسیار دەکەن و موناقەشەی دەکەن، تاوەکو دەگەنە خۆیان ئامانج و مەبەستی ئەم ڕێگایە لەم سەردەمەدا زۆر باوە، لە زۆربەی وڵاتە پێشکەوتووەکان پەیڕەوی لێ دەکرێت، چەند ساڵێکە وڵاتانی تازە پێگەیشتوو بە هەرێمی کوردستانیشەوە، بە شێوەیەکی کەم و سنوردار پەیڕەو دەکرێت، لەم ڕێگایە پۆل دەکرێتە چەند گرووپێک، قوتابیەکی ئاست بەرز و زیرەک سەرپەرشتی گرووپەکە دەکات و یارمەتی قوتابیە ئاست نزمەکان دەدات، بەمەش گیانی هاوکاری لە پۆلدا بەهێز دەبێت و لە ئاستی قوتابیەکان لە یەکتر نزیک دەبێتەوە. ئەم ڕێگایە لە ڕێگا هەرە تازە و پێشکەوتووەکانە، لە زۆرێک لە وەڵاتە پێشکەوتووەکان پەیڕەو دەکرێت، بە تایبەتی ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ئەم ڕێگایەش بریتیە لەوەی کە قوتابی خۆی بەدواداچوون دەکات و پلان دادەنێت و پرۆژە پێشکەش دەکات، زانیاری کۆ دەکاتەوە و دەنووسێت و جێ بە جێی دەکات، بەمەش قوتابی کەسی یەکەمە و ئاستی فکری و بیرکردنەوەی لەو پەڕی بەهێزی و ئامادە باشی دایە، زۆڵی مامۆستا تەنها چاودێری و ئاسانکارییە. پێشکەش کردنی زانیاری لە ڕێگای گێڕانەوەی چیرۆکێک دەبێت، بە مەرجێک چیرۆکەکە لە بابەتەوە نزیک بێت، زانایان بە ڕێگایەکی تەقلیدی و دواکەوتووی دادەنێن، بۆیە کەوتۆتە بەر ڕەخنە و تواجێکی زۆر، ئەم ڕیگایەش زۆربەی جار بۆ گەیاندنی زانیاری بەکاردێن بۆ منداڵ، چونکە سەرنجی منداڵ کێش دەکات و بەو هۆیەوە فێری چەندان زانیاری دەبێت. لەم ڕیگایە گەران و راهێنانی زانستی پیشاندانی نەخشە و چوون بۆ شووێن و واقیعە ڕاستەقینەکە لە ڕێگای گەشت کردن، ئەم ڕێگایە بە زۆری بۆ بابەتەکانی جوگرافیا و مێژوو دەبێت، راستەوخۆ قوتابی دەچێتە ناوجەرگەی شوێنی ڕووداوەکە، بەمەش کۆمەڵێک پرسیاری گرنگی بۆ دروست دەبێت، کە پێویست دەکات مامۆستا ڕاستەوخۆ وەڵامی بداتەوە
Modersmål, Gävle · Senast uppdaterad: 16 september 2024